وادەی دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران راگەیەندرا

ئابوری

20/02/2021     ژمارەی بینراو 421

راچڵەکین-

وەزیری کشتوکاڵی هەرێم ڕایگەیاند، لەم هەفتەیەدا شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیاران دابەش دەکرێت. 
  

لە ڕاگەیەنراوێکدا، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵی هەرێم بڵاویکردووەتەوە کە ئێوارەی ئەمڕۆد.بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پەیوەندی پێوەکردووە و پێی راگەیاندووە: لەچەند ڕۆژی داهاتوودا شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیاران دابەش دەکرێت.

دەشڵێت:" لە چەند ڕۆژی داهاتووی ئەم هەفتەیە بڕی نیوەی پارەی شایستە داراییەکانی جوتیارانمان بۆ ساڵانی 2014 ،2015، 2016 بۆ هەموو ئەو جوتیارانەی کە ناویان لە لیستەکان تۆمارکراوە دابەش دەکرێت".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەو پەیوەندیەدا جەختکرایەوە لەسەر چڕکرنەوەی هەوڵەکان لە پێناو خەرجکردنی تەواوی ماندوو بوون و شایستە داراییەکانی جوتیارانمان لە قۆناغی داهاتوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن