کاتی دابەشکردنی مووچە راگەیەندرا

ئابوری

20/02/2021     ژمارەی بینراو 834

راچڵەکین-

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان  رایگەیاند، 25ى مانگ مووچە دابەشدەکرێت، بەڵام تا ئێستا دیارنییە ڕێژەی لێبڕین چەند دەبێت.  
 
جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، بڕیارمان داوە هەموو 30 ڕۆژ جارێک موچە دابەش بکەین بەپێى ئەو داهاتەى هەمانە، بەو جۆرەش بێت 25ى ئەم مانگە دابەشکردنى موچە دەستپێدەکات.  

 سەبارەت بە رێژەی لێبڕینەکە وتیشی:" جارێ نازانین رێژەی لێبڕینەکە چەندە، بەڵام هەرێم نەرمى زۆر باشى نواندووە، تاوەکو لەگەڵ حکومەتى عێراق بگاتە رێککەوتن بۆ ئەو مەبەستەش زۆر جدییە، بەڵام لە ڕاستیدا تا ئێستا بابەتێکى ئاڵۆزە. 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن