شەهید (لاوە) پێنج جار لە مەرگ گەڕاوەتەوە

ڕاپۆرت

22/02/2021     ژمارەی بینراو 897

راچڵەكین-

مەخمور، كەندێناوە وقەراج، هەڵكەوتەی جوگرافیای بۆ یەكێتی وا هەڵ كەوتووە ژمارەی شەهیدانی ژمارەی فەرماندەو كورە ئازاكانی لە شۆرش و بەرخودان لە پێشەوەی پێشەوە بن. ئەم سنورانە بۆیەكێتی جێگای بایەخ و شوێنی چالاكی و خۆرێخستنەوەی هێزەكان و دروست بوونەوەی شانەی رێكخستنە نهێنیەكان بووە.

دەتوانم بلێم یەكێك لەوشەهیدانەی كە دەمانەوێ بە ژیان و چالاكییەكانی ئاشنابین لە ژیانی پێشمەرگایەتی هەورازو نشێوی زۆری دیوە ئەویش شەهید (لاوە) یە،ئازایی ئەم شەهیدە قارەمانەلەشەڕوچالاكیەكان سنوری نەبووە ، كارامەو بوێرو ژیر بووە لە چالاكیەكان ، شەر لەكوێ بوە ئەو بوونی لەوێ بوە، سەختی ژیان لە كوێ بووە ئەولەوێ بوە، لەسەردەمێكی گەنجی ئەو لە كەندێناوەو مخمورو قەراجەوەجاری بە پێشمەرگایەتی داو لە كەرتەكەی شەهید ئەحمەد قەمبەری پەروەردە بووگیرسایەوە، ئەگەر بە ژیاننامەكەی بچیتەوە دەبینی پێشمەرگەیەك بووە لێوان لێو لە خاكی ـ سادەتر لە ژیان ـ ئازاتر لەبەور.

سەردەمانێك لەناو رێزەكانی یەكێتی پێشبركێ بوو لەسەرئەوەی كێ دەبێتە دەستەی هێرشكردن ،زۆر جار زویربوون پەیدا دەبوو لە نێوان فەرماندەی كەرتەكان و پێشمەرگەكان كە ناویان نەدەهات بۆ دەستەی هێرشبردن ، ئەوەیە پەروەردە ، ئەوەیە ئینتما‌و خۆشەویستی نێوان هەڤاڵانی پێشمەرگە ی یەكێتی، ئەوەیە دەڕبرینی هەستی خۆشەویتی بۆخاك. . شەهید لاوە یەكێك بووە لەو پێشمەرگانەی هەمیشە لە پێشەوەی پێشەوە بووە، ئەوەندە ئازاو چاو نەترس بووە (5) جاربرینداربووە بەسەختی لە مەرگ گەراوەتەوە.

 

ئەو لەشاخ ناخۆشی زۆری بینی بۆ ئازادی كوردستان كۆششی زۆری كرد ڕاپەرینی بینی و رۆڵی گەورەی تیا بینی بەڵام خەون و خولیاكانی نەهاتە دی بە راگەیاندن و بینینی دەوڵەتی كوردی و سەرەتاكانی مافی كورد لەدەوڵەتێكی كوردی سەربەخۆدا، بەداخەوە دوژمنانی كورد نەیان هێشت شەهید لاەوە و سەدان تێكۆشەری وەكو شەهید لاوە لە ژێر سێبەرو ساباتی ئەم ئازادیەی هەرێم پشوویەك بدەن بەداخەوە لە 22ـ2ـ 1995گەیشتە كاروانی نەمران. هەزاران درود بۆ گیانی شەهید لاوەو سەرجەم شەهیدانی رزگاری كوردو كودستان.. .. ..
ژیاننامەی شەهید (لاوە)


ناو : زاهیر خورشید رسوڵ
نازناو: لاوە
ساڵی لە دایك بوون : 1963
شوێنی لە دایك : گوندی( مەل حەوال) بەڵام لە گوندی قۆریتان نیشتەجێ بوونەو ژیاون.
باری خێزان : خێزاندار
ساڵی هاوسەرگیری : 1987
ناوی مندالەكانی : گۆڤەند ــ سۆما ـ گۆڤار
ناوی عەشیرەت : گەردی
ئاستی خوێندن : تا 9ی بنەڕەتی خوێندووە.
ساڵی پەیوەندی بەرێكخستن : 1981لە رێگای شەهید كاوە مەخموری
ساڵی پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەوە : مانگی 9ی ساڵی1983
ـ سەرەتا ی پێشمەرگایەتی لە كەرتی (1) شەهید هاورێ كاوە تیپی 86ی دەشتی هەولێر بۆتە پێشمەرگە ـ شەهید ماوەتەوە لەم كەرتە تا كۆتایی سالی 1984
ـ دواتر تیپی 87ی قەرەجوغ پێكهێنرا، شەهید گواستراوە تیپی 87ی قەرەچوغ لە كەرتی (1) ی شەهید هاورێ كاوە بەردەوام بووە..
ـ لە هەمان كەرت لە سالی 1984 بۆتە فەرماندەی مەفرەزە
ـ دواترلە ساڵی 1987 كراوەتە جێگری كاك جەلاڵ ئیلنجاغی لە تیپی 86ی دەشتی هەولێر
ـ لە ساڵی 1987 لەگەڵ مەفرەزەیەك شەهید لاوە دەچێتە بادینان.
ـ لە ساڵی 1988 ماوەیەك جێگری كاك (كەریمە ڕەش ) بووە كەرتی (5) تیپی 87ی قەرەچوغ
ـ ماوەیەك كراوەتە (جێگری كەرت) لای فوادە گچكە
ـ لەساڵی 1992 نەقیب بوە لە فەوجی (2) تەواری
ـ لە ساڵی 1993 بەپلەی ئەفسەر لە ئاسایشی ئاكرێ دەست بەكار بووە.
ـ لەگەڵ دروست بوونی لیوای رۆژهەڵات كرایە فەرماندەی فوج
ـ چەندجار بریندار بووە : 5 جاربریندار بوەولەمەرگ گەِراوەتەوە
ـ ئەو شەڕانەی بەشداربوەو دەوری كاریگەری تێدا بینیوە (داستانی بێتواتە لەمانگی 10ی ساڵی 1983
ـ شەرە سەختەكەی قۆریتان لە سالی 1985 ـ گرتنی مۆڵگەكانی ئەبو جەعفەرمەنسور لە سێ قوچان ناوبراو لەم شەرە بریندار بوە ـ لە گرتنی شەری تەق تەق دەوری گرنگی بینیوەـ لێدانی بازگەی مەخمور ناوبراو تیایدا بریندار بوە ـ داستانی قەیوان ـ ماوەت ـ سەرگەڵوو ـ زۆربەی ئەو شەرانەی سنوری مەڵبەندی 3ی هەولێر ی ئەوكات ناوبراو دەوری باڵای تیابینیوە ـ لە دوای ڕاپەرین بەشداری ئازاد كردنی شاری هەولێر ـ كەركوك ـ مەخمور ـ كەندێناوە كردوە ـ ناحیەی تۆبزاوە بەسەرپەرشتی شەهید لاوە ئازاد كراوە ، بەشداری زۆربەی شەرەكانی پاراستنی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كردوە،
ـ ساڵی شەهید بوون : 22ـ 2ـ 1995
ـ شوێنی شەهید بوون : ناحیەی كەسنەزان-كەركوك

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن