روونکردنەوەیەک لە دەزگای تەندروستی پێشمەرگەوە

کوردستان

25/02/2021     ژمارەی بینراو 154

راچڵەکین-

بەرێوەبەری گشتی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە رەتیدەکاتەوە ئەوان هیچ نەخۆشخانەیەکیان کردبێتەوە لە نزیک نەخۆشخانەی شۆڕش، دەشڵێت:" بە هەر شێوەیەک ناومان بێت لە رێگای دادگاوە داوای یاسایی دەکەین و مافی یاسایی خۆمان داوا دەکەین".

شەماڵ جەبار یاوەر، بەڕێوبەری گشتی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:" چەند ڕۆژێکە بە نامە و تلفۆن چەندین کەس پەیوەندیان کردوە بە خۆمان و تەنانەت دیوانی دەزگاوە ، گوایە نەخۆشخانەیەک دەکرێتەوە لە نزیک نەخۆشخانەی شۆڕش و داوای کارمەندیان کردووە".

دەشڵێت:" بە هەموو لایەکی رادەگەیەنین ئەو نەخۆشخانە ئەهلیە دوور و نزیک پەیوەندی بە ئێمەوە نییە نە وەک شەخس نە وەک دەزگای تەندروستی پێشمەرگەش  هەر نازاشزانین کێن".

بەڕێوبەری گشتی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە دەشڵێت:" بە هەر شێوەیەک ناومان بێت لە رێگای دادگاوە داوای یاسایی دەکەین و مافی یاسایی خۆمان داوا دەکەین".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن