هه‌نگاوه‌كانی فریاگوزاری بۆ كه‌سێك كاره‌با لێیدابێت
ڕاچڵه‌كین-
له ژیانی ڕۆژانه‌دا حاڵه‌تی كاره‌با لێدان ئه‌گه‌ری هه‌یه بۆ هه‌ركه‌سێك بێته پێشه‌وه گرنگ ئه‌وه‌یه چۆن فریاگوزاری سه‌ره‌تایی بۆ بكه‌یت و فریای كه‌سه‌كه بكه‌ویت له مردن ڕزگاری بكه‌یت.
1- په‌یوه‌ندی به نزیكترین نه‌خۆشخانه بكه.
2- ئەگەر دەکرێ کارەباکە بکوژێنرێتەوە و ئەگەر ناکرێت دەبێ کارەباکە لاببرێت لە کەسەکە تەنها و تەنها بە بەکارهێنانی دارێک یان بۆرییەکی پلاستیک ، یان هەر شتێک کە کارەبا نەگەیێنێت .
3-بە هیچ جۆرێک نزیکی کەسێک مەبەرەوەکە هێشتا کارەبای لەسەرە
4- ئەگەر نەخۆشەکە ئاگادار بوو و قسەی دەکرد پێویستە بە زووترین کات ڕەوانەی خەستەخانە بکرێت .
ئەگەر نا ئاگا بوو و لە هۆش خۆی چوو یان لێدانی دڵی وەستا ئەوە پێویستە دەست بکرێتبە بووژاندنەوەی دل و سیەکانی کت‌وپڕ لەو شوێنە .
5- شوێنە سووتاوەکە بە باندیجێکی پاک و خاوێنی توبی داپۆشرێت تا نەخۆش ڕەوانەی خەستەخانە دەکرێت.