بۆ ئه‌وه‌ی دڵی خه‌سوی خۆش بێت ئافره‌تێك به‌مردووی له سێداره درا
ڕاچڵه‌كین-
ئافره‌تێكی ئێرانی به جه‌ڵته‌ی دڵ گیانی له ده‌ستدا پێش ئه‌وه‌ی سزای له سێداره‌دان به‌سه‌ریدا بسه‌پێندرێت دوای ئه‌وه‌ی تۆمه‌تی كوشتنی مێرده‌كه‌ی به‌سه‌ردا ساغ بویه‌وه كه به‌رپرسێكی باڵای ده‌زگای هه‌واڵگیری ئێران بووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جه‌سته‌ی ئه‌م ئافره‌ته مردوه به مردووی له سێداره درا.
زه‌هره ئیسماعیلی دوای ئه‌وه‌ی تاوانی كوشتنی مێرده‌كه‌ی به‌سه‌ردا ساغ بویه‌وه سزای له سێداره‌دانی بۆ ده‌ركرا و پێش ئه‌وه‌ی له سێداره بدرێت ناچار كرا ته‌ماشای له سێداره دانی 16 پیاوی دیكه بكات پێش ئه‌وه‌ی سه‌ره‌ی بێت به‌ڵام زه‌هره نه‌یتوانیوه به‌رگه‌ی بینینی ئه‌م دیمه‌نانه بگرێت له‌وێدا جه‌ڵته‌ی دڵ لێیداوه و گیانی له‌ده‌ستداوه و له‌سه‌ر داوای خه‌سووی زه‌هره‌ی مردوو لاشه‌كه‌ی له سێداره درا.
مرادی كه پارێزه‌ری زه‌هره‌یه ده‌ڵێت" له‌سه‌ر داوای خه‌سووی زه‌هره دوای ئه‌وه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه كراوه به په‌تی سێداره‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی دڵی خه‌سووی خۆش بێت و چه‌ند خوله‌كێك به په‌تی سێداره‌وه بیبنێت"
زه‌هره دایكی دوو منداڵه تۆمه‌تبار كراوه به كوشتنی" عه‌لی ره‌زا زه‌مانی" كه به‌رپرسی وه‌زاره‌تی هه‌واڵگیری ئێرانیه و پارێزه‌ری كه‌یسه‌كه‌ش باسی له‌وه كردوه كه زه‌هره پارێزگاری له گیانی خۆی و منداڵه‌كانی كردوه بۆیه ئه‌و كاره‌ی كردوه چونكه مێرده‌كه‌ی زۆر خراپ ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ كردوون.