يوسرا و عادل ئیمام
ڕاچڵه‌كین-
خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری" یوسرا" له كاتی به‌شداربوونی له پرۆگرامی "سهرانین" له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان أمیر كراره، ومحمد الشرنوبی باسی له‌وه كردوه كاركردنی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند عادل ئیمام زۆر چێژ به‌خش بووه و هونه‌رمه‌ندێكی ڕۆح سوكه و پابه‌ندی ئه‌و كاره‌یه كه ده‌درێت به‌سه‌ریدا.
یوسرا ده‌ڵێت: عادل ئیمام ئه‌و كاته‌ی بزانێت دیمه‌نێك باش ڕۆڵی تیادا گێڕاوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دوباره‌ی ناكاته‌وه" .
سه‌باره‌ت به خۆشه‌ویستی خۆی بۆ عادل ئیمام یوسرا له پرۆگرامی" ئه‌بله فاهیتا" كه له كه‌ناڵی ئاسمانی ON په‌خش ده‌كرێت باسی له‌وه كردوه كه سه‌ركه‌وتوو بووه له‌و ڕۆڵانه‌ی له‌گه‌ڵ عادل ئیمام بینیویه‌تی و ده‌شڵێت" به‌رده‌وام ڕازی بووم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌و پێش ناوی من بنوسرێت "
عادل ئیمام تاكه هونه‌رمه‌نده ئه‌گه‌ر داوای هاوسه‌رگیری له یوسرا بكردایه ئه‌وه ڕه‌تی نه‌ده‌كرده‌وه و ئاره‌زووی ئه‌وه‌ی هه‌بووه له‌گه‌ڵ عادل ئیمام هاوسه‌رگیری بكات.