شاناز به‌رهه‌مێكی نوێی بۆ نه‌ورۆز بڵاوكرده‌وه
ڕاچڵه‌كین-
خانمه هونه‌رمه‌ند" شاناز" ناسراو به لۆكه نوێترین كاری خۆی كردۆته دیاری جه‌ژنی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ و پێشكه‌شی هه‌واداره‌كانی كردوه.
ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌ی شاناز به‌ناوی" گۆڤه‌ند و هه‌ڵپه‌ڕكێ"ه و به‌سێ زاراوه‌ی جیاواز وترویه‌تی و تێکستی بادینی شیعری شاعیری " ئەدیب چەلکی" یه و ،تێكستی هەورامی له‌شیعری شاعیر سەیدی ە، و تێكستی سۆرانیەکەی شاعیری بەتوانا مازیار فایەق نوسیویه‌تی ،ئاواز‌و دابەشکردنی ئه‌م به‌رهه‌مه لە لایەن ئارێۆس حەمە سەعید كاری له‌سه‌ر كراوه وشایه‌ن کاری دەرهێنانی بۆ كردوه.
شاناز زاھیر خانمە گۆرانیبێژێکی کوردە و خەڵکی شاری سلێمانییە لە‌سە‌ر دە‌ستی ھونە‌رمە‌ند ھەڵکەوت زاھیر ھاتۆتە ناو دنیای ھونە‌ر و بە یە‌کێک لە چالاکترین هونەرمەندە ژنەکانی کورد دادە‌نرێت.لە مناڵیە‌وە خولیای ھونە‌ری بووە. دواجار لە ساڵی ٢٠٠٨ دە‌ست بە یە‌کە‌مین کارە‌کانی دە‌کات. یە‌کە‌مین بە‌رھە‌می خۆی وە‌ک کلیپ بڵاو دە‌کاتە‌وە بە‌ناوی (ترس) یە‌کێکە لە گۆرانی ناو ئە‌لبومی (sms) کە لەساڵی ٢٠٠٩ بڵاو کرایەوە. پێشوازیە‌کی زۆری لێ‌کرا،لە ساڵی ٢٠١٠ باشترین لاوی ساڵ ھە‌ڵبژێردرا لە ھە‌مان ساڵدا دوو ئە‌لبومی بڵاو کردووە‌و خاوە‌نی زیاتر لە ١٥ کلیپ و زیاتر لە ٧٠ گۆرانییە.