نهێنیه‌كانی مردنی سه‌ندرێلا.. خوشكه‌كه‌ی ئاشكرای ده‌كات
ڕاچڵه‌كين-
یه‌كێك له خوشكه‌كانی خانمه هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوی میسری" سوعاد حوسنی" چه‌ند نهێنیه‌ك له‌باره‌ی مردنی خوشكه‌كه‌ی و كۆتا ساته‌كانی ژیانی له له‌نده‌ن باس ده‌كات.
جنجاه حافظ خوشكه‌كه‌ی سه‌ندرێلا له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ گۆڤاری "الوطن" وتویه‌تی" خوشكه‌كه‌ی له‌ناو شوقه‌كه‌یدا كوژراوه و دواتر فڕێدراوه‌ته خواره‌وه و هیچكات ئه‌و بیری له خۆكوشتن نه‌كردۆته‌وه و دوای فڕێدانه خواره‌وه‌ی له بالكۆنی شوقه‌كه‌ی ماوه‌ی 4 كاتژمێر له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه ناوه‌ته‌وه و ته‌نها یه‌ك دڵۆپیش خوێن له مێشكی نه‌هاتووه.
ئه‌م خانمه باس له‌وه ده‌كات ته‌نها چه‌ند كاتژمێرێك دوای مردنی خوشكه‌كه‌ی ژماره‌یه‌ك له ڕۆژنامه میسریه‌كان و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن له‌و وڵاته پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌مه‌چه‌شنه‌یان له‌سه‌ر مه‌رگی ئه‌م خانمه بڵاوكردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌پێش چاوی هه‌واداره‌كانی ناشرینی بكه‌ن.
جنجاه ده‌شڵێت" ئه‌و كاته‌ی ته‌رمی خوشكه‌كه‌ممان شۆرد بینیم كه‌لله سه‌ری شكێندرابوو و قۆڵی ڕاستی به‌ته‌واوه‌تی له‌یه‌كتر جیاكرابۆوه و برینی زۆر به پشتیه‌وه هه‌بوو و ئه‌مانه‌ش هیچی له ڕاپۆرتی پزیشكی دادوه‌ریه‌كه‌دا باس نه‌كراوه و ته‌نها ئه‌وه‌نده نوسراوه كه سه‌ندرێلا له‌سه‌ر لای چه‌پی له بالكۆنی شوقه‌كه‌ی كه‌وتۆته خواره‌وه"