راچڵەکین- سپۆرت
لە چوارچێوەی یارییەکانی کۆمەڵەی دووەمی پاڵاوتنی مۆندیالی ٢٠٢٢ی ئەوروپا ھەڵبژاردەی ئیسپانیا لە ناو یاریگای خۆیدا نەیتوانی لە ھەڵبژاردەی یۆنان بباتەوە.
یارییەکە بە یەکسان بوون و بە ئەنجامی گۆڵێک بۆ ھەردوو ھەڵبژاردە کۆتایی ھات، بە جۆرێک لە گێمی یەکەمدا ئیسپانیا بە گۆڵێکی مۆراتا پێشکەوت و لە گێمی دووەمدا یۆنان بە لێدانی سزا ئەنجامەکەیان یەکسان کردەوە.
بەمەش ئیسپانیا ھەلی ئەوەی لەدەستدا پێشەنگی کۆمەڵەکەی بگرێت و ھەڵبژاردەی سوید بە بردنەوەی لە جۆرجیا پێشەنگی گرت.
گۆڵەکان: