ناوبژیوانی یارییەکەی سڕبیا داوای لێبوردن لە رۆناڵدۆ دەکات

وەرزش

29/03/2021     ژمارەی بینراو 354

راچڵەکین- سپۆرت 

 

ناوبژیوانی یارییەکەی نێوان ھەڵبژاردەی پورتوگال و سڕبیا بەشێوەیەکی فەرمی داوای لێبوردنی لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ و فێرناندۆ سانتۆسی راھێنەری پورتوگال کرد.

 

ئەو ناوبژیوانە لە دوا ساتەکانی یارییەکەدا گۆڵێکی رۆناڵدۆی رەتکردەوە کە ئەوەش کاردانەوەی توندی کاپتنەکەی پورتوگالی بە دوای خۆیدا ھێنا.

 

دانی میاکیل کە ناوبژیوانی ھۆڵندییە دانی بە ھەڵەکەی خۆیدا ناوە و داوای لێبوردن دەکات بەوەی بووەتە ھۆی ئەوەی پورتوگال لە سەرکەوتن بێ بەش بکات.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن