بەڤیدیۆ: باکوری مەقدۆنیا لە ئەڵمانیای بردەوە

وەرزش

31/03/2021     ژمارەی بینراو 449

راچڵەکین- سپۆرت 


لە یەکێک لە گەورەترین سورپرایزەکانی ساڵدا، ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە ناو خاکی خۆیدا بە ھەڵبژاردەی باکوری مەقدۆنیا دۆڕا.


یارییەکە کە لە چوارچێوەی پاڵاوتنەکانی مۆندیال بوو، پێشبینی دەکرا ماکینەکان بە ئەنجامێکی گەورە یاریگا جێبێڵن، بەڵام لە ئەمجامدا بە گۆڵێک بەرامبەر بە دوو گۆڵ تووشی شکست بوون.


بەم شکستە ئەڵمانیا دەکەوێتە چارەنوسێکی نادیارەوە لە پاڵاوتنی مۆندیال و لە ئێستادا پلەی سێیەمی ریزبەندی کۆمەڵەکەی خۆیان گرتووەو لە دوای ئەرمینیا و باکوری مەقدۆنیاوەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن