سزاكانی ترەمپ بۆسەر دادگای سزادانی نێودەوڵەتی هەڵوەشێندرانەوە

جیهان

03/04/2021     ژمارەی بینراو 404

راچڵەكین-

سەرۆكی ئەمریكا، سەركۆنەی ئەو سزایانەی كرد كە پێشتر ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بەسەر دادگای سزادانی نێودەوڵەتیدا سەپاندبووی.

ئەنتۆنی بلینكەن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا،  رایگەیاند:"ئەو سزایانەی پێشتر كابینەكەی ترەمپ بەسەر داواكاری گشتی دادگای سزادانی نێودەوڵەتی، فاتۆو بەنسۆودا و سەرۆكی بەشی دەسەڵاتی دادگایی كردن و هەماهەنگی دادگای سزادانی نێودەوڵەتی، فاكیسۆ مۆچۆچۆكۆ-دا سەپاندبووی، هەڵوەشێندراونەتەوە."

بلینكەن، لە لێدوانەكەیدا ئاماژەی بەوەدا، ئەمریكا دژی هەندێك لە داواكانی دادگای دادی نێودەڵییە بەڵام پێیان باشە لەبری سەپاندنی سزا لەڕێی دبلۆماسییەوە ئەم نیگەرانیانەیان چارەسەر بكەن.

پێشتر دادگای سزادانی نێودەوڵەتی كە بنكە سەرەكییەكەی لە شاری لاهای هۆڵەندا-یە، رەزامەندی لەسەر چەند دۆسیەیەكی لێكۆڵینەوە دەربڕیبوو كە تیایاندا ئەمریكا و ئیسرائیل-ی هاوپەیمانی بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ تۆمەتبار كراون، بەم هۆیەشەوە ئیدارەی ترەمپ سزای بەسەر چەند بەرپرسێكی دادگاكەدا سەپاندبوو. سەرەتا لە مانگی ئاداری ٢٠١٩دا سزا خرایە سەر داواكاری گشتی دادگای سزادانی نێودەوڵەتی، فاتۆو بەنسۆودا و گەشت كردن بۆ ئەمریكا-ی لێ قەدەغە كرا. ١٨ مانگ دواتر سامانەكانی هەریەكە لە بەنسۆودا و سەرۆكی بەشی دەسەڵاتی دادگایی كردن و هەماهەنگی دادگای سزادانی نێودەوڵەتی، فاكیسۆ مۆچۆچۆكۆ لە ئەمریكا بلۆك كران.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن