ئێران سیخوڕێكی ئیسرائیلی دەستگیر دەكات

جیهان

05/04/2021     ژمارەی بینراو 259

راچڵەكین – 

دەسەڵاتدارانی ئێران چەندین كەسیان بە تۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ وڵاتانی بیانی دەستگیركرد، كە یەكێكیان سیخوڕی ئیسرائیل بووە.

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتە لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات، چەندین كەسیان بە تۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ دەزگا هەواڵگرییەكانی وڵاتانی بیانی دەستگیركردووە.

بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی ئازەربایجانی رۆژهەڵات، بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاندووە، یەكێك لە دەستگیركراوەكان، كاری سیخوڕی بۆ دەزگای مۆساد-ی ئیسرائیل كردووە، ئەوانی دیكەش هەریەكەیان كاریان بۆ دەزگایەكی هەواڵگریی وڵاتێكی رۆژئاوایی كردووە.

دەستگیركردنی سیخوڕە ئیسرائیلییەكە، هاوكاتە لەگەڵ هەڕەشە بەردەوامەكانی ئەو وڵاتە بە رێگریكردن لە دروستكردنی چەكی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە، چەندین جاریش بەرپرسانی تەلئەبیب ئاماژەیان بە وەشاندنی گورزی سەربازی لەدژی دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران دابوو، ئەگەر بێتو حكومەتی تاران بەردەوام بێت لەسەر هەوڵەكانی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن