شریتێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دروست بووه.. مه‌ترسیداره
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
تاقیگه‌ی ئه‌مه‌ریكی زنجیره‌یه‌كی نوێی شریتی ڤایرۆسی كۆرۆنای له ناوچه‌كانی كه‌نارئاوی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا ڕاگه‌یاند و ناوی شریتی "لێكدراوی" لێناوه.
تاقیگه‌ی ستانفۆرد تایبه‌ت به ڤایرۆسه‌كان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه یه‌ك حاڵه‌تی توشبوون به‌م شریته تێكه‌ڵاوه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه و سه‌رچاوه‌ی ئه‌م شریته جیاوازه‌ی ڤایرۆسه‌كه هندستانه.
پیته‌ر چین مامۆستای نه‌خۆشییه گوازراوه‌كانه له زانكۆی كالیفۆرنیا باس له‌وه ده‌كات ئه‌م شریته نوێیه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا مه‌ترسیدارتره و %20 خێراتر ده‌گوازرێته‌وه به‌راورد به شریته‌كانی پێشوو.
ئه‌م پزیشكه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ئاساییه ئه‌م شریته نوێیه خێراتر بگوازرێته‌وه به‌هۆی بوونی دوو بازدان تیایدا كه په‌یوه‌ندیان هه‌یه به یه‌كگرتنی وه‌رگری ڤایرۆسه‌كان به خانه‌كانی له‌شی مرۆڤه‌وه به‌ڵام ڕوون نییه ئاخۆ ئه‌م شریته نوێیه توانای ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كانی هه‌یه.