من شیزۆفرینیام هەیە.. چۆن هاوکاری خۆم بکەم؟
ڕاچڵهكین-
کەسی توشبوو پێویستە لەگەڵ نەخۆشییەکە خۆی بگونجێنێت و رابێت لەگەڵی، دكتۆر جهعفهر پزیشکی پسپۆری دەروونی چەند رێگایەکی تایبەت باسدهكات بۆ ئەوەی توشبوو به شیزۆفرینیا باشتر لەگەل حاڵەتەکە خۆیان بگونجێنن.
1-دەربارەی نەخۆشی شیزۆفرینیا فێربە و بزانە: ئەمەش واتلێدەکات کە باشتر لە خۆت تێبگەیت و بزانیت چۆن مامەڵە لەگەل چواردەور بکەیت.
2- پەیوەستبە بە چارەسەرکانت و بەردەوامبە لە بەجێهێنانی رێنماییە دەرونی و پزیشکییەکان.
3- بەشداربە لەگەڵ گروپ و لایەنەکانی پشتیوانی تایبەت بە نەخۆشییەکەت یان تایبەت بە توشبوان بە نەخۆشییە دەرونییەکان.
4- هەوڵی رزگاربوون بدە لە نەخۆشییەکە و نیشانەکانی نەخۆشییەکەت! واتە ئامانجی خۆت دیاریبکە بۆ چاکبوونەوە و باشتربوون، ئەمەش پێویستی بەوە هەیە کە ئامانجەکەت دایاری بکەیت و هەنگاوی بۆ بنێێت.
5-میکانیزمەکانی خۆخاوکردنەوە و چارەسەری کێشە فێربە: ئەمەش بۆئەوەی لەکاتی پێویستدا بەکاریان بهێنیت و زاڵبیت بەسەر کێشەو فشارەکاندا.