قەدەغەی هاتوچۆ لەهەرێمی كوردستان رادەگەیەنرێت

کوردستان

07/04/2021     ژمارەی بینراو 737

فۆتۆ- ئیبراهیم فەتاح

راچڵەكین-

چاوەڕێ دەكرێت لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان بڕیار لەسەر راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆی نیمچەیی بدات.

 بەگوێرەی زانیاریەكانی راچڵەكین، وابڕیارە لە 48 كاتژمێری داهاتوودا، لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا بڕیار لە راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆی نیمچەیی لەهەرێمی كوردستان بدات لە كاتژمێر (8:00)ی شەو بۆ (6:00)ی بەیانی.

راگەیاندنی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی نیمچەیی لەسەر راسپاردەی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستانەو لەئێستادا دراوە بە ژووری ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگاكان بۆ دانانی میكانیزمەكانی جێبەجێكردنی لەكاتی بڕیاردان لێی.

ئەوەش لەكاتێكدا دێت، ئەمڕۆ نووسراوێك بەناوی ( رێبەر ئەحمەد) وەزیری ناوخۆ بڵاوكرایەوە كە تیایدا ئاماژە بەوەكراوە، لەم شەو چوارشەممە قەدەغەی هاتوچۆی نیمچەیی لەهەرێمی كوردستان دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام تائێستا هیچ سەرچاوەیەك راستی و دروستی ئەو نووسراوەی پشتڕاست نەكردووەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن