هەولێر.. لەسەر رووداوێكی هاتووچۆ تەقە لە هاووڵاتییەك دەكرێت

کوردستان

07/04/2021     ژمارەی بینراو 143

راچڵەكین –

ئاسایشی هەولێر كەسێكی دەستگیركرد كە بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆەوە تەقەی لە هاووڵاتییەك كردبوو.

ئەمڕۆ لەشەقامی 60 مەتری لەشاری هەولێر، رووداوێكی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبیل روویداو بەهۆیەوە دەماقەڵە لەنێوان شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبیلەكە دروستبوو، لەئەنجامیشدا یەكێكیان تەقە لەوی دیكە دەكات و برینداری دەكات.

لەدوای رووداوەكەو هەڵاتنی تەقەكەرەكە، هێزەكانی ئاسایشی هەولێر توانیان تۆمەتبارەكە دەستگیر بكەن. 

بەگوێرەی میدیاكانی نزیك لە پارتی، بریندارەكە فیشەكێك بەر قاچی كەوتووەو ئێستا لە نەخۆشخانە نەشتەرگەریی بۆ دەكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن