عومەری سەید عەلی دوايين پەیام ئاراستەی پەرلەمانتارانی گۆڕان لە بەغدا دەكات

کوردستان

08/04/2021     ژمارەی بینراو 492

عومەری سەید عەلی رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان

راچڵەكین –

رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان نامەیەكی توند ئاراستەی پەرلەمانتارانی حزبەكەی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەكات و پێیان دەڵێت: یان بێنەوە ژێر چەتری بزوتنەوەكەو لەچوارچێوەی پەیڕەوو پڕۆگرامەكانی گۆڕان كاربكەن، یان خواتان لەگەڵ.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوبوونەتەوە، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا عومەری سەید عەلی ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، لەرێگەی نامەیەكەوە دوایین پەیامی ئاراستەی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عیراق كردووە بەمەبەستی گەڕانەوەیان بۆناو گۆڕان و پابەندبوون بە پەیڕەوو پڕۆگرامەكانی بزووتنەوەكە.

رێكخەری گشتی گۆڕان لەنامەكەیدا رەخنەی توندی لە پەرلەمانتارانی گۆڕان گرتووە بەهۆی چوونیان بۆناو فراكسیۆنی هیوا، پێشی راگەیاندوون: یان وەرنەوە ژێر پەیڕەوو پڕۆگرامی بزوتنەوەی گۆڕان، یان خواتان لەگەڵ.

نامەكەی عومەری سەید عەلی بۆ پەرلەمانتارانی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەكاتێكدایە پێشتر چەند ئەندامێكی ئەو فراكسیۆنە بە ئاشكرا رایانگەیاندووە كە هیچ پەیوەندییەكەیان بە بزووتنەوەكەیان نەماوەو هاتووچۆی گردەكەش ناكەن، ئەوان بەرپرسانی ئێستای گۆڕان بەوە تۆمەتبار دەكەن كە لەو پرەنسیپ وئاكارانە لایەنداوە كە بزووتنەوەكەی لەسەر دامەزراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن