هاوسه‌ره‌كه‌ی شاژنی به‌ریتانیا كۆچی دوایكرد
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
شاژنه ئه‌لیزابێس ی دووه‌م بڕیاری ئه‌وه‌یدا 8 ڕۆژ له پرسه‌دا بێت به‌هۆی گیان له‌ده‌ستدان شازاده" فلیپ" ی هاوسه‌ری كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ته‌مه‌نی 99 ساڵیدا كۆچی دوایكردوه.
سه‌رچاوه‌كانی به‌ریتانیا ئاشكرایان كردوه كه شاژن له ماوه‌ی 8 ڕۆژی پرسه‌دا هیچ ئه‌ركێكی وه‌ك شاژن جێبه‌جێ ناكات و هیچ فه‌رمانێكیش په‌سه‌ند ناكات كه پێویستی به واژۆی ئه‌و هه‌یه.
وڵاتی به‌ریتانیا بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژ له پرسه‌ی سه‌رتاسه‌ریدا ده‌بێت و خێزانی شاهانه و ته‌واوی كارمه‌نده‌كانیان بۆ ماوه‌ی 30 ڕۆژ له پرسه‌دا ده‌بن و ته‌نانه‌ت پاسه‌وانی شاهانه بۆ ماوه‌ی ئه‌و 30 ڕۆژه په‌تی ڕه‌ش به قۆڵیانه‌وه ده‌بێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌ندامه‌كانی خێزانی شاهانه به جلوبه‌رگی ڕه‌شه‌وه ده‌ربكه‌ون.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا پرۆگرامه كۆمیدیه‌كان ده‌وه‌ستێندرێت و له‌كاتی مه‌راسیمی بردنی ته‌رمه‌كه‌ی بۆ كڵێسا ڕێگه نادرێت كامێرای تیڤیه‌كان له‌وێ ئاماده‌بن به پێچه‌وانه‌ی بۆنه‌ی هاوسه‌رگیریه‌كانیان و تا ئێستاش به‌رواری شوێن و ناشتنی ته‌رمه‌كه دیاری نه‌كراوه.