حه‌وت سوودی ته‌ندروستی ڕۆژوو
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
پسپۆڕان چه‌ندین سوودی ڕۆژوو گرتنیان ئاشكرا كردوه كه ڕه‌نگه به‌شێك له ڕۆژوه‌وانه‌كان له جیهاندا لێی به ئاگا نه‌بن.
1- خواردنی 3 ده‌نك خورما له‌دوای شكاندنی ڕۆژوو هه‌موو ڕۆژێك واده‌كات له‌ش بڕێكی زۆر باس ووزه‌ی ده‌ست بكه‌وێت، هه‌ر یه‌ك ده‌نك خورما بڕی 31 گرام كاربۆهیدراتی تیادایه و جگه له‌وه‌ش ڤیتامین B و پۆتاسیۆم و كالسیۆم و مه‌گنسیۆم به له‌ش ده‌دات.
2-ڕۆژوو گرتن مێشك چالاك ده‌كات، ئاستی هۆرمۆنی كۆرتیزۆل داده‌به‌زێنێت به‌مه‌ش دڵه‌ڕاوكێ له مانگی ڕه‌مه‌زان و دوای ڕه‌مه‌زان كه‌مده‌كاته‌وه.
3- مرۆڤ ڕزگار ده‌كات له خوه خراپه‌كان، ئه‌گه‌ر خویه‌كی خراپت تیادایه و ده‌ته‌وێت ڕزگارت بێت له‌ده‌ستی ئه‌وه ده‌توانیت له مانگی ڕه‌مه‌زاندا و له‌ڕێی ڕۆژوو گرتنه‌وه ئه‌م كاره بكه‌یت و به‌تایبه‌ت خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و كێشانی جگه‌ره و نێرگه‌له.
4-به‌ڕۆژوو بوون ئاستی كۆلیسترۆلی خوێن داده‌به‌زێنێت، ته‌ندروستی دڵ له‌م مانگه‌دا باشتر ده‌بێت و ئه‌گه‌ری جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك له‌م مانگه‌دا كه‌مده‌بێته‌وه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه دوای شكاندنی ڕۆژوو بزانیت چ جۆره خۆراكێك ده‌خۆیت.
5-ئاره‌زووی خواردن كه‌مده‌كاته‌وه به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ده‌ست كێشی زیادده ده‌ناڵێنن.
6-جه‌سته له ژه‌هر خاوێن ده‌كاته‌وه، ڕۆژووگرتن نه‌ك ته‌نها دڵ و ڕۆح خاوێن ده‌كاته‌وه به‌ڵكو جه‌سته‌ش له ژه‌هر خاوێن ده‌كاته‌وه.
7- نه‌خواردنی خۆراك له‌ماوه‌ی ڕۆژێكی ته‌واودا و دواتر شكاندنی ڕۆژوو یارمه‌تی له‌ش ده‌دات كه ڤیتامین و پێكهاته خۆراكیه‌كان له‌لایه‌ن له‌شه‌وه بمژرێت.