ڤیدیۆ: قژه درێژه‌كه‌ی نارد بۆ مۆزخانه
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
خانمێكی هندی كه بۆته خاوه‌نی نازناوی درێژترین قژ له جیهاندا بڕیاری ئه‌وه‌یداوه قژی ببڕێت واز له‌و ئایكۆنه بهێنێت كه ساڵی 2018 نازناوی پێ ده‌ركردوه.
گرته ڤیدیۆیی ئه‌م خانمه كه ناوی" نیرنشی باتیل" ه و ته‌مه‌نی 18 ساڵه ماوه‌ی 12 ساڵه قژی نه‌بڕیوه و ئه‌م خانمه ساڵی 2018 بووه نازناوی درێژترین قژ له ناو هه‌رزه‌كارانی جیهان و درێژی قژه‌كه‌ی 170.5 سانتیمه‌تر بووه و مانگی ڕابردوو درێژی قژی گه‌یشتۆته 200 سانتیمه‌تر ئه‌و ژماره پێوانه‌ییانه‌ی شكاند كه له كتێبی گینس تۆماركراون.
له‌به‌رده‌م باتیل سێ بژارده هه‌بووه یان قژی بفرۆشێت له مه‌زادێكی ئاشكرا یان قژی وه‌ك خێر بداته كۆمه‌ڵه خێرخوازیه‌كان یان بیخاته مۆزه‌خانه‌وه، دواجار و به گۆڕینه‌وه‌ی ڕاوبۆچون له‌گه‌ڵ دایكی كه هه‌فتانه یه‌كجار به هاوكاری دایكی قژی شۆردوه بڕیاری ئه‌وه‌یداوه قژه‌كه‌ی بخاته مۆزه‌خانه‌ی "ڕیبلی" بۆ شته ده‌گمه‌نه‌كات.