ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی چاودێری ئاگربەسەت لە لیبیا دەكات

جیهان

17/04/2021     ژمارەی بینراو 147

راچڵەكین-

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، رەزامەندی لەسەر میكانیزمێك بۆ چاودێریكردنی ئاگربەسەت لە لیبیا نیشاندا.

دوای ئەوەی ئەنتۆنیۆ گۆتەرێس- سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان، رەزامەندی لەسەر پێشنیاری بەرپاكردنی ئاگربەستێكی جێگیر لە لیبیا و پێكھێنانی میكانیزمێك بۆ چاودێریكردنی ئاگربەستەكە نیشاندا، لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی-دا بە كۆی دەنگ بڕیاری پێدانی دەسەڵاتی میكانیزمی چاودێریكردنی ئاگربەستەكەی پەسەندكرد.

بەپێی ئەو پلانەی كە گوتەرێس، پێشكەشی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كردووە، لەدوای دابینكردنی چەند پێوەرێكی دیاریكراوی ئەمنی و لۆجیستی، ٦٠ چاودێر لە شاری سیرت بۆ چاودێریكردنی ئاگربەستەكە جێگیردەكرێت.

چاودێرەكان كە بەبێ چەك و بێ جلوبەرگی سەربازی دەبن، لەگەڵ لیژنەی سەربازیی ٥+٥ كاردەكەن.

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، جگە لەوە لە بڕیارەكەیدا داوای لەسەر جەم لایەنەكان كرد كە پابەندی ئاگربەستەكەی ٢٣ی كانوونی دووەمی ٢٠٢٠ بن و بانگەوازی كرد كە سەرجەم ھێزە بیانییەكان و شەڕكەرە بەكرێگیراوەكان وڵاتەكە جێبھێڵن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن