سبەینێ مووچەی ئەم شوێنە دابەشدەکرێت

ئابوری

19/04/2021     ژمارەی بینراو 2560

راچڵەکین-

په‌روه‌رده‌ی شارباژێڕ رایگەیاند، سبەینێ پارەی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی ١١ خەرجدەکرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی شارباژێڕ مامۆستایانی وانەبێژ ئاگاداردەکاتەوە کە سبه‌ینێ کاتژمێر ١٠ ی سه‌رله‌به‌یانی پاره‌ی وانه‌بێژیی بۆ مانگی ١١ خه‌رج ده‌کرێت و داواشدەکات له‌کاتی دیاریکراو له‌دیوانی په‌روەرده‌ ئاماده‌بن بۆ وه‌رگرتنی.

پەروەردەی شارباژێڕ داوا لە مامۆستایان دەکات و دەڵێت:"پابه‌ندی کات بن و ماسک ببەستن و رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌کان جێبەجێ بکەن".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن