ھەوەسی دزی (کلێپتۆمانیا)
ڕاچڵهكین-
ھەوەسی دزی گرفتێکی دەروونی دەگمەن و لەھەمان کاتدا ناڕەحەتە بۆ خودی کەسەکە و دەوروبەری، دكتۆر هێمن پزیشکی دەروونی لهم بابهتهدا وردهكاری ئهم نهخۆشییه دهرونیه باسدهكات.
کەسانی توشبوو بەم پەشێویە حەز و پاڵنەرێکی ناخیی توندیان ھەیە بۆ دزینی شت گەلێکی بێ بەھا و ناپێویست. لەکاتی دزیەکە ھەست بە خۆشیەکی زۆر دەکات و پاڵنەرە ناوەکیەکەی دادەمرکێتەوە، بەڵام دواتر ھەست بە پەشیمانی دەکات و ترسی گرتن و دەستبەسەرکردن دایدەگرێتەوە. ھەربۆیە بەشێک لە شتەکان بە شاراوەیی دەباتەوە جێگەی خۆی، بەشێکیان بەسەر ھاوڕێ و کەس و کار دابەش دەکات، و بەشێکی تری لە شوێنێک ئەشارێتەوە بێ ئەوەی بەکاریان بھێنێت.
لەم پەشێویەدا کەسی تووشبوو خۆی دەزانێت کارێکی ھەڵە دەکات و لە ناخەوە پێ ی ناخۆشە و پێویستی بە دەستکەوتێک نیە، تەنھا ئەوکارە دەکات تا ئەو پاڵنەرە توندەی لەشێوەی وەسواسی بۆی دێت و لەناخەوە نائارامی دەکات، ھێوربکاتەوە. ئەم کەسانە پێویستیان بە چارەسەر لە شێوەی دانیشتنی چارەسەری دەروونی و وەرگرتنی دەرمان ھەیە.