میسر ڤاكسینه ڕوسیه‌كه به‌رهه‌م ده‌هێنێت
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
سندوقی وه‌به‌رهێنانی ڕوسی كه تایبه‌ته به فرۆشتنی ڤاكسینه ڕوسیه‌كه به ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌مڕۆ 5 شه‌ممه ئاشكرای كردوه كه كۆمپانیای" مینا فارم" ی میسری تایبه‌ت به وه‌به‌رهێنانی ده‌رمان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ڕوسیه‌كه ڕێككه‌وتون بۆ وه‌به‌رهێنانی 40 ملیۆن ژه‌م له ڤاكسینی "سپۆتنیك" ی رٍوسی.
له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا كۆمپانیا ڕوسیه‌كه له‌گه‌ڵ " مینا فارم" ئاشكرایان كردوه كه چاره‌كی سێهه‌می ئه‌مساڵ میسر ڤاكسینه ڕوسیه‌كه به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕوسیا ڕۆژی چوارشه‌ممه 861 توشبووی نوێ و 46 مردنی تۆماركردوه، له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه هه‌تا دوێنێ چوار شه‌ممه 218902 حاڵه‌تی توشبوون له میسر تۆماركراوه و 12866 حاڵه‌تی مردن و 164803 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه هه‌بووه.