خراپترین كاته بۆ خواردنه‌وه‌ی ئاو
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
ئاو %70 ی جه‌سته‌ی مرۆڤ پێكده‌هێنێت و هۆكارێكی باشه بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی له‌ش له ژه‌هر و پله‌ی گه‌رمای له‌ش ڕێكده‌خات و ئه‌گه‌ری دروستبوونی به‌رد له گورچیله‌دا كه‌مده‌كاته‌وه له‌ڕێی تواندنه‌وه‌ی خوێ و كانزاكان و فڕێدانه ده‌ره‌وه‌ی له‌ڕێی میز، به‌ڵام ده‌زانیت كه‌ی خراپترین كاته بۆ خواردنه‌وه‌ی ئاو.
پسپۆڕی بواری خۆراك " ئه‌یرین بالینسكی" داوا ده‌كات كه پێش نوستن ئاو نه‌خورێته‌وه چونكه خه‌و تێكده‌دات و ڕێگه نادات له‌ش ماوه‌ی 7-8 كاتژمێر پشووی خۆی وه‌ربگرێت.
ئه‌م خانمه پزیشكه ڕێنموی هه‌موان ده‌كات پێش نوستن ئاو نه‌خۆنه‌وه چونكه ده‌بێته هۆی تێكچوونی خه‌و و ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌سه‌كه توشی به‌رز بوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و قه‌ڵه‌وی و تێكچوونی سیستمی زینده‌چالاكی له‌ش ببێت.
باشتر وایه 3 كاتژمێر پێش نوستن به ته‌واوه‌تی ئاو نه‌خۆیته‌وه و باشترین كات بۆ خواردنه‌وه‌ی ئاو دوای هه‌ستانه له خه‌و ئه‌مه یارمه‌تی كردنه ده‌ره‌وه‌ی ژه‌هری له‌ش و شێداربوونه‌وه‌ی پێست و له‌ش ده‌دات.