راچڵەکین - سپۆرت
لە یەکەم رووبەڕوو بوونەوەی نێوان پاریس سان جێرمان و مانچستەر سیتی لە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی چامپیۆنس لیگ، یانەی مان سیتی سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستھێنا.
لە گێمی یەکەمدا پاریس باشتر یاریی کردوو بە گۆڵێک پێشکەوتن.
بەڵام لە نیوەی دووەم مان سیتی پاریسی تێکشکاند و دوو گۆڵیان لە رێگەی ریاز مەحرەز و کیڤن دی برۆینەوە تۆمارکرد و یارییەکەیان بردەوە.
بەم ئەنجامە مان سیتی پێیەک دەخاتە یاریی کۆتایی چامپیۆنس لیگەوە.
گۆڵەکان: