ژمارەی قوربانیانی كۆڕۆنا لە توركیا روو لە هەڵشانە

جیهان

02/05/2021     ژمارەی بینراو 254

راچڵەكین  -

ژمارەی تووشبووانی كۆڕۆنا لە توركیا روو لە بەرزبوونەوەی زیاترەو لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا نزیكەی 26 هەزار حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆماركراوە، ژمارەی گیانلەدەستدانیش لە 41 هەزار كەس نزیكدەبێتەوە.

وەزارەتی تەندروستیی توركیا بڵاویكردەوە، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، 25 هەزارو 980 كەسی دیكە تووشی كۆڕۆنا بوون و 340 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆڕۆنا لەو وڵاتە بۆ چوار ملیۆن و 875 هەزار و 388 حاڵەت بەرزبووەتەوە، كە سێ هەزارو 590 نەخۆش لە دۆخێكی ناجێگیردان و باری تەندروستییان خراپە، ژمارەی گیانلەدەستدانیش بۆ 40 هەزار و 844 كەس بەرزبووەتەوە.

بەپێی ئاماری ماڵپەڕی Worldometer كە رۆژانە لەبارەی پێشهاتەكانی پەیوەندیدار بە كۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان زانیارییەكانی نوێ دەكاتەوە، توركیا لەریزبەندی وڵاتانی جیهاندا بۆ پلەی پێنجەم لەڕووی زۆریی ژمارەی تووشبووان و مردن بە كۆڕۆنا بەرزبووەتەوەو پێش رووسیا كەوتووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن