ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون پێویسته ڤاكسین وه‌ربگرن؟
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی فراوان سه‌لماندویه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنان و چاكبونه‌ته‌وه ده‌توانن سوود وه‌ربگرن له یه‌ك ژه‌م ڤاكسینی" ڤایزه‌ر - بایۆنتیك" یان " مۆدێرنا" به‌ڵام وه‌رگرتنی ژه‌می دووه‌م سوودی نابێت بۆیان.
توێژینه‌وه‌كه له په‌یمانگای" په‌نسلڤانیا بۆ زانستی به‌رگریزانی" ئه‌نجامدراوه و تیایدا سامپڵی خوێنی 44 به‌شداربوو وه‌رگیراوه و 33 یان توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌بوون و 11 یان توشبووی كۆرۆنا بوون و چاكبونه‌ته‌وه.
زاناكان گه‌یشتنه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی یه‌ك ژه‌م له‌و ڤاكسینانه‌ی كه له mRNA دروستكراون توانای به‌هێزكردنی خانه‌ی یاده‌وه‌ری بائیان هه‌یه به دژه ته‌نی سارس كۆڤ 2 كه دوای توشبوونیان به ڤایرۆسه‌كه له له‌شیاندا دروست بووه ، به‌ڵام وه‌رگرتنی ژه‌می دووه‌م سوودی نابێت بۆیان.