بارسێلۆناو ئەتلەتیكۆ مەدرید.. كامیان لەهەنگاوەكانی بوون بەپاڵەوان نزیك دەبنەوە

وەرزش

08/05/2021     ژمارەی بینراو 362

راچڵەكین-

لەدرێژەی یارییەكانی گەڕی 35ی خولی ئیسپانیا، ئەمڕۆ شەممە هەردوو یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدو بارسێلۆنا بەیەكدەگەن.

یاریەكەی ئەمڕۆ كاتژمێر 17:15 خولەك لەیاریگای كامپ نو بەڕێوەدەچێت، هەردوو یانەش چاویان لەسێ خاڵی یاریەكە، بەپێی لێكدانەوەكان ئەگەر كوڕانی سیمیۆنی بردنەوە بەسەر كوڕانی رۆناڵد كۆمان تۆماربكەن، ئەوا بە رێژەیەكی زۆر لە بوون بە پاڵەوانی خولەكە نزیكدەبنەوە، چونكە ئەمە گرنگترین یارییە لە كۆی ئەو چوار یارییەی كە ماویانە.

یاریەكەی ئەمڕۆ بۆ دیێگۆ سیمیۆنیی راهێنەری یانەی ئاتلێتیكۆ مەدرید ئاسان نابێت لەبەرئەوەی مێژوویەكی دڵخۆشكەری لەیاریگای كامپ نو نییە، چونكە هەرگیز لە لالیگا بردنەوەیان لەم یاریگەیە تۆمارنەكردووە، لە هەشت سەردانی دیێگۆ و تیمەكەیدا، پێنجیان دۆڕاندووە و سێیانیش یەكسانبوون واتا هەرگیز بە براوەیی نەگەڕاونەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن