هۆكاری جیابوونه‌وه‌ی بیل گه‌یتس و هاوسه‌ره‌كه‌ی ئاشكرا بوو
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
راپۆرته‌كان ئاشكرایان كردوه كه ملیاردێری ئه‌مه‌ریكی" بیل گه‌یتس" و " میلیندا" ی هاوسه‌ری به‌هۆی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی نێوانیان دوای 27 ساڵ له هاوسه‌رگیری جیابوونه‌ته‌وه و هۆكاری دیاریكردنی ئه‌م به‌رواره‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه چاوه‌ڕێی كوڕه بچوكه‌كه‌یان كردوه بۆ ئه‌وه‌ی له قۆناغی ناوه‌ندی ته‌واو ببێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی People ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كه ئه‌م دوو هاوسه‌ره كه خاوه‌نی سێ منداڵن كێشه‌ی زۆر له ژیانی هاوبه‌شی نێوانیان هه‌بووه و وه‌ك هه‌موو كه‌سێكی ئاسایی چاوه‌ڕێی گه‌وره‌بوونی منداڵه‌كانیان بوون بۆ ئه‌وه‌ی دواجار بڕیاری جیابوونه‌وه بده‌ن.
میلیندا ی ته‌مه‌ن 56 ساڵ خۆی داوای جیابوونه‌وه‌ی پێشكه‌ش به دادگا كردوه و له هه‌مان ڕۆژی ئاشكرا كردنی جیابوونه‌وه‌ی ئه‌م دوو هاوسه‌ره گه‌یتس بڕی 2.4 ملیار دۆلاری خستۆته سه‌ر هه‌ژماره‌كه‌ی میلیندا و پێشبینی ده‌كرێت له‌گه‌ڵ جیابوونه‌وه‌یان ئه‌م دوو هاوسه‌ره به‌رده‌وامبن له‌و كاره هاوبه‌شانه‌ی له نێوانیاندا هه‌یه.