چه‌ند نیشانه‌یه‌كی سادده ئاماژه‌یه بۆ توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی خوێن
ڕاچڵهكین-چراخان ئاسۆ
خانمه پزیشكی روسی" یولیا نیناشیڤا" پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی خوێنه هۆشداری ده‌دات له چه‌ند نیشانه‌یه‌ك كه پێویسته لێیان به ئاگا بین كه له ئه‌نجامی پشكنینی خوێن ده‌رده‌كه‌وێت به مه‌به‌ستی خۆپاراستن له شێرپه‌نجه.
ئه‌م پسپۆڕه له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فیزۆنیدا باسی له‌وه كردوه كه دابه‌زینی ئاستی "هیمۆگلۆبین" له خوێندا نیشانه‌یه بۆ كه‌مخوێنی و له‌كاتی به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی هیمۆگلۆبین ئه‌گه‌ری زۆره نیشانه بێت بۆ شێرپه‌نجه‌ی خوێن و له‌كاتی ده‌ركه‌وتنی ئه‌م نیشانه‌یه پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكرێت بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر و هاوكاری پزیشكی پێویست.
دكتۆره یۆلیا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه دابه‌زینی ئاستی په‌ڕه‌كه‌كانی خوێن و خڕۆكه سپییه‌كان به هه‌مان شێوه نیشانه‌ی توشبوونن به شێرپه‌نجه‌ی خوێن .
له پێناو ته‌ندروستی هه‌موو لایه‌ك ئه‌م خانمه پزیشكه ڕێنمووی هه‌موان ده‌كات كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ساڵی یه‌كجار پشكنین بۆ خوێن پێویسته ئه‌نجامبدرێت.