دواین گۆڕانكارییەكانی ئیسرائیل

ڕاپۆرت

31/05/2021     ژمارەی بینراو 434

راچڵەكین-

ئا- د. سەنگەر سیەد قادر

ڕۆژی چوارشەمە ٢٠٢١/٦/٢ مۆڵەتی ڕاسپاردنی نەفتالی بینیتی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت كۆتایی دێت، بەوەش ئیسرائیل دەكەوێتە بەردەم بژاردەی پێنجەم هەڵبژاردن لەماوەی دووساڵدا.

نەفتالی بینیت كێیە؟

نەفتالی بینیت لە خێزانێكی ئەشكەنازە و ساڵی ١٩٦٧ خێزانەكەی لە كالیفۆڕنیاوە كۆچیان بۆ ئیسرائیل و نەفتالی لە ساڵی١٩٧٢ لە حەیفا لە دایكبووە

پێشتر لە هەواڵگری موساد و دواتریش لە دەزگای هەواڵگری شابات(هەواڵگری سەربازی) بەرپرسی بەشی تەكنەلۆژیایی چاودێری بووە

لە یەك كاتدا پسپۆری بواری تەكنەلۆژیا و ئابوری و ناس و سەرمایەدارە، سەرۆكی بەڕەی (ماڵی یەهودییە) لە كابینەكەی ناتانیاهۆدا لەیەكاتدا وەزیری ئابوری و وەزیری كاروباری دینی و وەزیری كاڕوباری قودس و كۆمەڵگانیشتەجێبوونەكان. بووە

سەربەباڵی بەرەی ڕاستڕەوە توندڕەوە ئاینیەكانی ئیسرائیلە و پشتیوانی شەڕی ئێران و ئیسرائیلە و ساڵی ٢٠١٨ پێشنیازی لێدان لە وێستگە ئەتۆمییەكانی ئێران بۆ ناتانیاهۆ كرد

دۆخی ناتانیاهۆ:

لە دوای شەڕی غەزە ئاستی جەماوەری ناتانیاهۆ و لیكود بەڕێژەی سەدا ١١% هەڵكشاوە ئەمەش خواستی ناتانیاهۆی بۆ هەڵبژاردنێكی نوێ بەهێز كردووە.

لەبەرامبەردا بەرەی ئۆپۆزسیۆن هەوڵەكانیان چڕكردوەتەوە كەتا چوارشەمە زۆرینە لە كنێست دروست بكەن بۆ خزاندنی ناتانیاهۆ و پێكهێنانی كابینەیەكی نوێ بەسەرۆكایەتی نەفتالی بینیت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن