ڤیدیۆ: قورسترین تاقیكردنه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری ببینه
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
نه‌ریتی مرۆڤه‌كان به‌گوێره‌ی ئه‌و شوێنه‌ی تیایدا ده‌ژین ده‌گۆڕێت، پیاوانی ناو دانیشتوانی ناو دارستانه‌كانی ئه‌مازۆن ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت هاوسه‌رگیری بكه‌ن پێویسته تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك بكرێن هه‌ركات تیایدا سه‌ركه‌وتوو بوون ئه‌وه ده‌توانن هاوسه‌رگیری بكه‌ن.
دانیشتوانی ڕه‌سه‌نی ئه‌مه‌ریكای باشوور كه شوێنی ژیانیان دارستانه‌كانی ئه‌مازۆنه له به‌رازیل ئه‌وانه‌ی ڕه‌گه‌زیان نێره و ته‌مه‌نیان سه‌روو چوارده ساڵه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تیان پێده‌كرێت كه زۆر ئازاریان ده‌دات.
بۆ ئه‌وه‌ی دان به پیاوه‌تی و ئازایه‌تی پیاوه‌كانیاندا بنێت دانیشتوانی ئه‌م هۆزه تاقیكردنه‌وه‌ی مێروله به گه‌نجه‌كانیان ده‌كه‌ن، ئه‌و جۆره مێروله‌یه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی پێده‌كرێت گه‌وره‌ترین جۆری مێروله‌یه له جیهاندا كه درێژیه‌كه‌ی یه‌ك سانتیمه‌تر و نیوه و پێوه‌دانه‌كه‌ی ژه‌هراویه و ئازاره‌كه‌ی 18 كاتژمێر زیاتر ده‌مێنێته‌وه و هه‌ندێكجار هۆكاری توشبوونه به نه‌خۆشی.
سه‌رۆكی هۆزه‌كه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك گه‌نج ده‌چێته ناو دارستانه‌كه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌م مێروله قه‌باره گه‌وره‌یه كه ده‌یخه‌نه ناو دار حه‌یزه‌رانێك كه مادده‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ سڕكردنیان تێكراوه و دواتر مێروله‌كان ده‌خرێته سه‌ر ده‌ستكێشێك و كه‌سه‌كه ده‌بێت ده‌ستبخاته ناو ده‌ستكێشه‌كه و كۆمه‌ڵێك گه‌نجی دیكه ته‌پڵ لێده‌ده‌ن ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی بۆ ده‌كرێت به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت وا خۆی ده‌ربخات كه ئازاری هه‌یه و نابێت یه‌ك دڵۆپ فرمێسك بڕێژێت ئه‌وكاته دان به پیاوه‌تی و ئازایه‌تیدا ده‌نرێت و دواتر تاجی ئازایه‌تی پێده‌درێت.
هه‌ر گه‌نجێك له‌م هۆزه له ماوه‌ی ته‌مه‌نیان 20 جار ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌یان پێده‌كرێت، سه‌باره‌ت به خانمان بۆ ماوه‌ی 2 مانگ به ته‌نها له كوخێكدا به‌جێده‌هێڵدرێن ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو بوون ئه‌وه ده‌توانن هاوسه‌رگیری بكه‌ن و منداڵ بخه‌نه‌وه.