به‌وێنه.. پیاوێك یادی هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی گۆڕی بۆ شین
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
گه‌شتێك بۆ یادی ساڵیادی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری گۆڕا بۆ تاوانكاری كه چه‌ند منداڵێك بینه‌ری بوون و ژیانیان بۆ هه‌میشه به‌هۆی بینینی ئه‌م تاوانه‌وه گۆڕا.
دادگای ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه سزای پیاوێكیدا به‌ناوی" كینیس مانزاناریس" كه ته‌مه‌نی 43 ساڵه به زیندانی 30 ساڵ دوای ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه له‌پێش چاوی منداڵه‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌ی كوشت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یل ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه، كینیس به مه‌به‌ستی كوشتن له هاوسه‌ره‌كه‌یداوه هه‌تا گیانی له‌ده‌ستداوه ئه‌و كاته‌ی بۆ گه‌شێك چونه‌ته ناو كه‌شتیه‌كه‌وه و كێشه كه‌وتۆته نێوانیان و هاوسه‌ره‌كه‌ی داوای جیابوونه‌وه‌ی كردوه له گه‌شته‌كه‌دا ئه‌مه‌ش وایكردوه كینیس شێتگیر ببێت و هاوسه‌ره‌كه‌ی بكوژێت.
به‌هۆی ئه‌و گرفته ده‌رونییه‌ی ئه‌م پیاوه هه‌یه‌تی داوای له‌دادگا كردوه كه سزاكه‌ی بۆ 7 ساڵ كه‌مبكرێته‌وه به‌ڵام تا ئێستا دادگا هیچ بڕیارێكی له‌و جۆره‌ی نه‌داوه.