ئه‌گه‌ر مێشوله بێزاری كردویت.. ئه‌م بابه‌ته بخوێنه‌ره‌وه
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
پێوه‌دانی مێشووله دوای خۆی سوربوونه‌وه و خوران به‌جێ ده‌هێڵێت، پێگه‌ی Express.co.uk چوار بیرۆكه‌ی چالاكی خستۆته ڕوو بۆ خۆپاراستن له پێوه‌دانی مێشوله.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێوه‌دانی مێشوله زیانی له‌سه‌ر ته‌ندروستی نابێت، به‌ڵام مه‌ترسیه‌كه ئه‌و كاته ده‌ست پێده‌كات كه شوێنی پێوه‌دانه‌كه ده‌خورێنیت.
1- ئه‌و جلوبه‌رگه‌ی له‌به‌ری ده‌كه‌یت باشتر وایه ته‌واوی جه‌سته‌ت دابپۆشێت و ڕه‌نگی كاڵ له‌به‌ر بكه.
2-سپرای یۆكالپتۆس و لیمۆ باشترین پێكهاته‌یه بۆ ئه‌وه‌ی مێشوله‌ت لێ دوربكه‌وێته‌وه و ئاگاداربه به‌كارهێنانی بۆنی تیژ مێشوله به‌لای خۆیدا ڕاده‌كێشێت.
3-دوور بكه‌وه‌ره‌وه له‌و شوێنانه‌ی حه‌وزی ئاوی لێیه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ.
4- په‌رده‌ی ئه‌ستور بۆ په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كه‌ت به‌كاربهێنه و هه‌وڵبده په‌نجه‌ره‌كانت به‌رده‌وام كراوه نه‌بن.