ده‌ته‌وێت زیاتر بژیت؟ ئه‌م شه‌ش كاره‌ بكه‌

تەندروستی

5 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 167

ده‌ته‌وێت زیاتر بژیت؟ ئه‌م شه‌ش كاره‌ بكه‌


ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ 

دكتۆر مارتن مینه‌ر به‌ڕێوبه‌ری Vault Health باس له‌وه‌ ده‌كات ده‌كرێت مرۆڤ له‌ڕێی گۆڕینی چه‌ند ڕه‌فتار و خویه‌ك له‌ ژیانیدا وابكات زیاتر بژی.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت" كۆنتڕۆڵكردنی هه‌ست و ژیان" واده‌كات مرۆڤ بزانێت كه‌شتی ته‌مه‌نی خۆی به‌ره‌و چ له‌نگه‌رێك ده‌بات و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌خۆشیش نه‌بێت ناوبه‌ناو سه‌ردانی پزیشك بكات چونكه‌ چوند نه‌خۆشییه‌ك نیشانه‌یان نییه‌ و له‌ پشكنیندا ده‌رده‌كه‌ون.

ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ته‌مه‌نت درێژ بێت ئه‌م شه‌ش هه‌نگاوه‌ بخه‌ره‌ سیستمی ژیانته‌وه‌:
1-گوێ له‌ جه‌سته‌ت بگره‌
2- به‌ به‌رده‌وامی سه‌ردانی پزیشكه‌كه‌ت بكه‌
3- ئه‌و خۆراكانه‌ بخۆ كه‌ كالۆریان كه‌م تیادایه‌
4- به‌رده‌وام ڕاهێنانی وه‌رزشی بكه‌
5-دڵه‌ڕاوكێ كه‌مبكه‌ره‌وه‌
6-په‌یوه‌ندیه‌كانت فراوان بكه‌

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن