راچڵه‌کین-
وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ک له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان که گوایه شوێنی به‌رهه‌مهێنان و هه‌ڵگرتنی گه‌نمه روونکردنه‌وه ده‌دات و داواش له‌راگه‌یاندنه‌کان ده‌کات که دووربکه‌ونه له بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست.
وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی هه‌رێمی کوردستان له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا هاووڵاتییان و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌کان ئاگادارده‌کاته‌وه له‌سه‌ر ئەو وێنەی بڵاوکراوەتەوە گوایە شوێنی کارگەکانی بەرھەمھێنانی ئاردە و ده‌ڵێت:" لێرەوە وێنەی شوێنی ھەڵگرتنی ئارد بەھاوپێچ لەگەل ئەو وێنەی بڵاوکراوەتەوە بڵاودەکەینەوە کە ئەو شوێنە دوور و نزیک پەیوەندی بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیەوە نییە".
له روونکردنه‌وه‌که‌دا وه‌زاره‌ته‌که داوایه‌ک له‌ده‌زگا راگه‌یاندنه‌کان ده‌کات و ده‌ڵێت:" بۆ دلنیابون لەو گەنمەی دەکرێتە ئارد و شوێنی ھەلگرتنی گەنم سەردانی شوێنەکان بکەن و نیشانی خەڵکی کوردستان بدەن لە راستی و دروستی بابەتەکە دوورکەوتنەوە لەھەواڵی ناڕاست".