نەوتی خاو بەرزترین نرخی لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا تۆماركرد

ئابوری

11/06/2021     ژمارەی بینراو 324

راچڵەكین –

نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان بەرزترین نرخی لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا تۆماركردو نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت لە 73 دۆلار نزیكدەبێتەوە.

بەگوێرەی نوێترین ئامارەكانی ماڵپەڕی ئینزڤێستینگ، كە تایبەتە بە خستنەڕووی نرخی سووتەمەنی و كانزاكان، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بۆ 72 دۆلارو 90 سەنت بەرزبووەوە، لەكاتێكدا بەیانی ئەمڕۆ بە 72 دۆلار و 36 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرا.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خۆرئاوای تەكساسیش لە 70 دۆلار و 15 سەنتەوە بۆ 71 دۆلارو 9 سەنت بەرزبووەوە.

بەرزبوونەوەی لە رادەبەدەری نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان، هاوكاتە لەگەڵ كەمبوونەوەی یەدەگی عەمباركراوی نەوت لە وڵاتە پیشەسازییە گەورەكانی جیهان، كە كڕیاری سەرەكیی نەوتی خاون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن