وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری داوایه‌كی له‌سه‌ر گۆرانییه‌كه‌ی ته‌ها قادر بڵاوكرده‌وه
ڕاچڵهكین-
وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێی به‌یاننامه‌ی فه‌رمیه‌وه داوایه‌كی ئاڕاسته‌ی ته‌واوی میدیاكان كرد به‌رهه‌می" سێوا سۆر" ی گۆرانی بێژ ته‌ها قادر بڵاو نه‌كه‌نه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه سوكایه‌تی و ناوزڕاندنی تیادایه.
له نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری هاتووه كه هۆكاری ئه‌م داواكاریه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه تیایدا چه‌ندین وشه‌ی نه‌شیاو به‌كارهێندراوه كه هیچ مانایه‌كی نییه له‌ڕووی زمانه‌وانییه‌وه و په‌یوه‌ندی به زمانی سریانییه‌وه نییه و به‌ڵكو سه‌رله‌به‌ری كاره‌كه بۆ سوكایه‌تی و ناو زڕاندن به‌كارده‌هێندرێت دژی زمان و گه‌لی "كلدانی سریانی ئاشوری" و هه‌ربۆیه داوا له ته‌واوی میدیاكان كراوه كه ئه‌م كاره بڵاو نه‌كه‌نه‌وه.