ئاماری توشبووانی كۆڕۆنا لە هەرێمی كوردستان كەمدەبێتەوە

کوردستان

16/06/2021     ژمارەی بینراو 348

فۆتۆ: ئیبراهیم فەتاح

راچڵەكین –

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان نوێترین ئاماری تایبەت بە پەتای كۆڕۆنای بڵاوكردەوەو بەگوێرەی راگەیەندراوێكیش، ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بەراورد بە دوێنێ رووی لە كەمبوونەوە كردووە.

وەزارەتەكە ئاشكرایكردووە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردووی 473 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆڕۆنا تۆماركراوەو دوو تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارەكە، هەر لەو ماوەیەدا 488 تووشبوو چاكبوونەتەوەو پەتاكەیان تێپەڕاندووە.

دەقی راگەیەندراوەكە:

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن