ڤیدیۆ: كۆمه‌ڵێك كه‌س له مردن ڕزگاریان بوو
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
یه‌ك شه‌ممه‌ی ڕابردوو له سه‌نگافوره ڕووداوێكی هاتوچۆ ڕویدا به‌ڵام خۆشبه‌ختانه شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه و سه‌رنشینه‌كانی سه‌لامه‌ت بوون و نه‌مردن.
ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه و له كامێرای چاودێرییه‌وه تۆماركراوه تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت پاسه‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر لا به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی خۆشحاڵیه ته‌واوی سه‌رنشینه‌كان بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكیان به‌ربكه‌وێت له مرد.
له پاسه‌كه‌دا 15 سه‌رنشین هه‌بووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌لامه‌ت بوون به‌ڵام گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه بۆ دڵنیابوونه‌وه له دۆخی ته‌ندروستیان و سه‌رنشینه‌كان ته‌نها توشی دۆخێك له ترسی ده‌رونی بوون.