سوپای عیراق: پلانێكی سەركەوتوو بۆ پاراستنی تاوەرەكانی گواستنەوەی وزەی كارەبا دانراوە

عێراق

18/07/2021     ژمارەی بینراو 354

راچڵەكین-

سوپای عیراق رایگەیاند، ئەو پلانەی كە بۆ پاراستنی تاوەرەكانی گواستنەوەی كارەبا لە ناوچەكانی عێراق دانراوە، پلانێكی سەركەوتووە.

لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەكانی عیراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەداوە كە پشت بە زانیاریە ھەواڵگرییەكان، ھێزە ئەمنییەكان بۆ پاراستنی تاوەرەكانی وزەی كارەبا لە ناوچەكانی عێراق بڵاوكراونەتەوە و وتی:"ئەو پلانەی كە بۆ پاراستنی تاوەرەكانی گواستنەوەی كارەبا لە ناوچەكانی عێراق داندراوە، پلانێكی سەركەوتووە".

لیوا تەحسین خەفاجی باسی لەوەشكردووە:" ھێزە ئەمنییەكان، بەردەوام ئۆپەراسیۆن بە ئامانجی پاراستنی تاوەرەكانی گواستنەوەی كارەبا لە ناوچەكانی عێراق ئەنجام دەدەن."

ئەمەش لە كاتێكدا كە لە ماوەكانی رابردوودا، ژمارەیەك تاوەری گواستنەوەی كارەبای نیشتمانیی لە پارێزگاكانی دیالە و كەركووك، سەڵاحەددین و نەینەوا كرانە ئامانج كە ئەوەیش كاریگەریی لەسەر كەمبوونەوەی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانیی بە ھاووڵاتییان دروستكردووە.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن