به‌رز بوونه‌وه‌ی‌ پله‌كانی گەرما مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌م كه‌سانه‌ دروست ده‌كات

تەندروستی

19/07/2021     ژمارەی بینراو 503

به‌رز بوونه‌وه‌ی‌ پله‌كانی گەرما مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌م كه‌سانه‌ دروست ده‌كات


ڕاچڵه‌كین- 

ساڵانە لە هەرێمی کوردستان کە دەگاتە هاوین پلەکانی گەرما بەرزبوونەوە دەست پێ دەکەن و وەکو ئەم ڕۆژانە دەی بینین دەگاتە سەروو ٤٠ پلەی سەددی.خۆ ماندوو کردنی زۆر لەبەر هەتاو و گەرما بە تایبەتی بۆ پیرەکان دەبێتە هۆی مەترسی لەسەر تەندرووستییان، دكتۆر زانیار پزیشکی پسپۆڕی هەناوی له‌م بابه‌ته‌دا كاریگه‌ری به‌رز بوونه‌وه‌ی‌ پله‌كانی گه‌رما باسده‌كات.

پلەی گەرما چی دەکات؟
لاشەی مرۆڤ وا درووست کراوە کە پلەی گەرمی خۆی ڕاگرێت لە نێوان چەند پلەیەکی سەددی.لەگەڵ هەر گۆڕانکارییەکی کەش و هەوای دەورووبەر،لاشەمان دەست دەکات بە خۆ ڕێک کردنەوەی گەرمای خۆی،بۆ نمونە لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، ئارەق بوونەوە زیاد دەکات و پاڵمان پێوە دەنێت بۆ تینوێتی هەتا نەهێڵیت ووشک ببینەوە.گەر ووشک ببینەوە ئەوا گێژ دەخۆین، بێ هێز دەبین، ئازاری شان و مل و ناو سک دەست پێ دەکات.خۆ گەر بێت و بەردەوام بێت ئەوا دەگاتە (خۆر بردن) کە وەکو شۆک وایە و مەترسی مردنی هەیە.

کێ مەترسی لەسەرە؟
پیر و منداڵی بچووک

بۆچی؟
لەبەر ئەوەی باسم کرد،بەڵام منداڵ و پیر ئەو سیستەمەی لاشەی باش نییە،بۆیە ناتوانێت پلەی گەرمی خۆی بە باشی ڕێک بخاتەوە!

کێی دیکە؟
ئەو نەخۆشانەی لەسەر دەرمانی میز پێ کردنن،یان دەرمانە دەروونییەکان،یان سستی گورچیلەیان هەیە یان ئەو کەسانەی کحول خۆرن بە زۆری.
چی بکرێت؟
1- هەتا دەکرێت ئەو کەسانەی باسم کردوون نەچنە  دەرەوە لە کاتە گەرمەکاندا وەکو ۱۱ی نیوەڕۆ بۆ ٤ی  عەسر.
2- نەخۆشەکان کە باسم کردوون ئه‌گەر بێت پیشەیەکیان هەبێت وەکو کرێکاری یان پاسەوانی باشترە سەردانی پزیشکەکانیان بکەنەوە تا دەرمانەکانیان بۆ ڕێک بخەنەوە
لە بیرمان بێت:گەرمای هاوین نەخۆشییەکی دیکە لەگەڵ خۆی دەهێنێت لە ووڵاتی ئێمە بە داخەوە ئەویش سک چوون و ڕشانەوەیە لەبەر خواردنی گەرم کراوە و هەڵگرتن بە خراپی و نان خواردن لە چێشتخانە پیسەکان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن