لە هێرشێكی داعش دوو سەربازی سوپای عيراق كوژران

عێراق

21/07/2021     ژمارەی بینراو 439

راچڵەكین-

لە ئاكامی ھێرشێكی داعش بۆسەر خاڵێكی سوپای عیراق لە پارێزگای سەلاحەدین، دوو سەرباز كوژران و سێی دیكەش برینداربوون.

سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیاكانی عیراقی راگەیاندووە، شەوی رابردوو ژمارەیەك تیرۆریستی داعش، ھێرشیانكردووەتە سەر خاڵێكی فیرقەی ٦٦ی سوپای عێراق لە ناوچەی مەتیبحە رۆژهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە لە ئاكامی ھێرشەكەدا، دوو سەرباز كوژراون و سێی دیكەش برینداربوون.

بە پێی ئەو سەرچاوەیە، بە مەبەستی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان هێزێكی ئەمنیش رەوانەی ناوچەكە كراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن