175 ملیۆن كەس لەجیهاندا دوای تووشبوون بە كۆرۆنا چاكبوونەتەوە

جیهان

21/07/2021     ژمارەی بینراو 224

راچڵەكین-

لە سەرتاسەری جیهاندا ژمارەی ئەو كەسانەی كە توانیویانە ڤایرۆسی كۆرۆنا تێبپەڕێنن گەیشتووەتە زیاتر لە ١٧٥ ملیۆن كەس.

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لە ماڵپەڕی "Worldometers"دا بڵاوكراونەتەوە لە سەرتاسەری جیهاندا ١٧٥ ملیۆن و ٥٧ هەزار و ٨٠٨ كەس دوای توشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، چاكبوونەتەوە.

ئەو سێ وڵاتەی جیهان كە زۆرترین حاڵەتی توشبوونیان بە كۆرۆنا تێدا تۆمار كراوە لە هەمان كاتدا خاوەنی بەرزترین ژمارەی چاكبوونەوەشن.

لە ریزبەندی یەكەمدا هیندستان بە ٣٠ ملیۆن و ٣٩٠ هەزار و ٦٨٧ حاڵەت دێت، دوای ئەویش ئەمریكا بە ٢٩ ملیۆن و ٤٣٥ هەزار و ١٧١ حاڵەت و بەڕازیل بە ١٨ ملیۆن و ١٢٤ هەزار و ٦٢١ حاڵەتی چاكبوونەوە لە كۆرۆنا لە ریزبەندی دووەم و سێیەمدان.

لە ئێستاشدا ١٣ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار و ٦٨٦ توشبووی كۆرۆنا لە جیهاندا لەژێر چارەسەردان.

هەروەها لە جیهاندا ١٩٢ ملیۆن و ٣٩٥ هەزار و ١٩٢ حاڵەتی توشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كراوە و چوار ملیۆن و ١٣٦ هەزار و ٦٩٨ توشبووی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن