هه‌واڵێكی ناخۆش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسینه چینیه‌كه‌یان وه‌رگرتوه
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
پێگه‌ی" ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا" ئاشكرای كردوه كه وڵاتی چین له ئێستادا بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه داوا له‌و هاوڵاتیانه بكات كه ڤاكسینه چینیه‌كان له جۆری" سینۆفارم و سینۆفاك" یان بۆ به‌كارهێنداره‌وه ژه‌مێك له ڤاكسینی ڤایزه‌ر له‌خۆیان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له‌شیان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌هێزبێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی "Caixin" ی چینی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتوه كه كۆمه‌ڵه‌ی ده‌رمانی چینی داوا ده‌كه‌ن ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی ڤاكسینی چینی یان له‌خۆیانداوه ژه‌مێك له ڤاكسینی ڤایزه‌ر له‌خۆیان بده‌ن.
ستیڤ مۆریسۆن جێگری سه‌رۆكی یه‌كه‌م و به‌ڕێوبه‌ری سه‌نته‌ری سیاسه‌تی ته‌ندروستی جیهانی له سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت" ئه‌م دانپیانانه‌ی چین له‌باره‌ی ڤاكسینه‌كه‌یان كارێكی باش نییه و مانای بێ سوودی ڤاكسینه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت"
شی شین ڕۆ به‌ڕێوبه‌ری توێژینه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كان له تایوان ده‌ڵێت" ڤاكسین كاتێك پێی ده‌وترێت باش كه سه‌لامه‌ت بێت و توانای دروستكردنی بڕی پێویست له دژه ته‌نی هه‌بێت له له‌شدا"، هاوكات دكتۆر ئه‌میش ده‌ڵێت" داتاكات سه‌باره‌ت به ڤاكسینه چینیه‌كان به ته‌واوه‌تی ئاماده و به‌رده‌ست نین به‌ڵام هه‌ر زوو ئێمه تێبینی ئه‌وه‌مان كرد كه ڤاكسینه‌كه‌یان چالاك نییه و پێویست ده‌كات هه‌موان ژه‌می ته‌واوكه‌ر له ڤاكسینی دیكه وه‌ربگرن"