241 كەس لە ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ تووشی كۆرۆنا بوون

وەرزش

31/07/2021     ژمارەی بینراو 334

راچڵەكین-

ژمارەی ئەوانەی لە ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ كە تا ئێستا تووشی كۆرۆنا بوون گەیشتە ٢٤١ كەس. ژمارەیەك بەشداربووش بەگومانی تووشبوونیان كەرەنتین كراون.

كۆمیتەی رێخەری ئۆڵۆمپیاتەكان، ئەوەی ئاشكرا كرد، لە ئۆڵۆمپیاتەكانی تۆكیۆی ٢٠٢٠ لە سەرتاسەری ژاپۆن ٢١ كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون. ئەو كەسانەش پێكدێن لە ١٤ كارمەندی گرێبەست و حەوت بەرپرسی فەرمی.

بەڵام لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا هیچ حاڵەتێكی توشبوون بە كۆرۆنا لە نێوان وەرزشكارەكانی ناو ئۆڵۆمپیاتەكان تۆمار نەكراوە و ئەو كەسانەشی گومان دەكرێت گوێزەرەوەی ڤایرۆسەكەبن، كەرەنتین كراون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن