شۆفێرێكی ئه‌مبوڵانس نه‌خۆشه‌كه‌ی ڕزگاركرد و خۆی گیانی له‌ده‌ستدا
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
شۆفێرێكی ئه‌مبوڵانس دوای ئه‌وه‌ی 400 كیلۆمه‌تری بڕی بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی نه‌خۆشێك له مردن ڕزگار بكات و بیگه‌یه‌نێت به نه‌خۆشخانه به‌ڵام خۆی گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی گۆڤاری" عوكاز" ی سعودی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه دوای گه‌یاندنی نه‌خۆشه‌كه به نه‌خۆشخانه شۆفێری ئه‌مبوڵانسه‌كه توشی ڕووداوێكی هاتوچۆ بووه و به‌هۆیه‌وه شۆفێره‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه و 5 كه‌س له ناویاندا پزیشك و سه‌رنشینی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی كه له‌گه‌ڵیدا به یه‌كیانداوه بریندار بوون.
هۆكاری ئه‌م ڕووداوه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه بارانێكی زۆر به ڕه‌شه‌باوه له‌و كاته‌دا باریوه.